Accessibility links

مادح ئه‌حمه‌دی: بڕیاری سێداره بۆ دۆکتور جه‌لالی نایاساییه و بۆ ترساندنی پسپۆڕانی ئێرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته

  • شاهێد عەلەوی

به‌ پێی هه‌واڵه‌کان دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی له‌ سێداره‌دانی دوکتور ئه‌حمه‌د ڕه‌زا جه‌لالی پزشکی پسپۆری کۆنتڕۆلی قه‌یران په‌سند کردووه‌. دوکتور جه‌لالی که‌ دانیشتووی سوئێده‌ و به‌رده‌وام به‌ داوای حکومه‌تی ئێران سه‌ردانی وڵاتی کردووه‌ و له‌ کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی زانستی دا وتاری پێشکه‌ش کردووه‌ و وه‌ک ڕاوێژکار کاری له‌ گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانی حکومه‌تی ئێران کردووه‌، به‌ سیخۆری بۆ ئیسڕایل تاوانبار کراوه‌.

دوکتور جه‌لالی به‌ فایلێکی ده‌نگ که‌ له‌ به‌ندیخانه‌وه‌ ناردویەته‌ ده‌ره‌وه‌ جه‌خت له‌ سه‌ر بێ تاوانی خۆی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌و ڤیدیۆیه‌ که‌ له‌ دانپێدانه‌کانی له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران بڵاوبۆته‌وه‌ له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا لێیگیراوه‌ و ئه‌و هیچ کات سیخۆری نه‌کردووه‌ و دژی به‌رژوه‌ندی نیشتمانی ئێران هه‌نگاوی هه‌ڵنه‌گرتووه‌.

کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ساڵانی ڕابردوودا ئێرانی گه‌لێکی دوو ڕەگەزیێکی زۆری به‌ تاوانی سیخۆری بۆ وڵاتانی تر له‌ به‌ندکردووه‌ وهه‌ندێکێانی به‌ سێداره‌ مه‌حکوم کردووه‌، به‌ڵام دواتر ئازادی کردوون. چاودێران ده‌ڵێن ئێران به‌ تایبه‌ت له ئه‌و ئێرانیانه‌ که‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتی تریشیان هه‌یه‌ وه‌ک بارمته‌ بۆ ئامانجه‌کانی سیاسی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.

پرسیاری ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ چه‌ند کاریگه‌ری له‌ سه‌ر سه‌ردانی پسپۆڕانی ئێرانی نیشته‌جێی هه‌نده‌ران بۆ نێوخۆی ئێران ده‌بێت و ئێران تا چه‌ند ده‌توانێت له‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ به‌رده‌وام بێت.

بۆ باس له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ بەڕێز مادح ئه‌حمه‌دی، ڕۆژنامه‌وانی دانیشتووی بریتانیا وتووێژمان کردوه.

XS
SM
MD
LG