Accessibility links

د. ئه‌حمه‌د مۆحه‌ممدپور: حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویسته له بارودۆخی ئێستا تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عه‌قڵیه‌ت و هزری ڕۆژهه‌ڵات

  • شاهێد عەلەوی

ئامادە بوونی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ک باڵێکی سۆپای قۆدسی ئێران لە هەرێمی کوردستان ده‌توانێت ببێته هۆی لاواز بوونی حێزبەکانی ڕۆژهەڵات و له نێوچوونی ئیراده‌یان و یان به پێچه‌وانه ڕادیکاڵتریان ده‌کات

ڕووداوه‌کانی دوو حه‌وتووی ڕابردووی کوردستان نیگەرانی و دڵ شکانێکی زۆری له نێو گه‌لی کورد درووست کردوه به‌ڵام جگه له بواری عاتێفی و هه‌ست به شکاندنی که‌رامه‌تی کورد، گرینگترین کاریگه‌ری ئه‌م ڕووداوانه له سه‌ر کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و کورد له ئێراندا چیه؟

حه‌شدی شه‌عبی که وه‌ک باڵێکی سۆپای قۆدسی ئێران ده‌ناسرێت ڕۆڵی سه‌ره‌کی له داگیرکردنی کوردستاندا هه‌بوو، ئه‌مه ئایا ده‌توانێت ببێته هۆی ئه‌وه که دژایه‌تی سۆپای قۆدس له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک هێزێک که خه‌ونی کوردی کوردستانی سه‌ر‌به‌خۆیی بۆ ماوه‌یەک نادیار وه‌دوا خست ببێته هه‌وێری ناڕه‌زایەتێکی جێدی له‌م باره‌یه‌وه؟

ئه‌ی به نسبه‌تی حێزبه کوردیه‌کان چی؟ ئه‌مه ده‌توانێت ببێته هۆی لاواز بوونیان و له نێوچوونی ئیراده‌یان و یان به پێچه‌وانه ڕادیکاڵتریان ده‌کات و یان ڕه‌نگه ببێته هۆی گۆڕانی شێوازی ڕوانینیان بۆ شێوزای خه‌بات و له ئاکامی گۆڕانکاریێکی مه‌عرەفی و سیاسی به سه‌ریاندا بێت؟

ئه‌م باسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دۆکتور ئه‌حمه‌د مۆحه‌ممدپور، کۆمەڵناس و مامۆستای زانکۆی ماساچوسێت تاوتۆ کردوه.

XS
SM
MD
LG