Accessibility links

که‌ماڵ ڕئۆف: ئه‌گه‌ر عه‌قڵیه‌تی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان نگۆڕدرێت حکومه‌تی عێراقی شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێریش داگیر ده‌کات

  • شاهێد عەلەوی

که‌ماڵ ره‌ووف ڕۆژنامه‌وان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که باشتر وایه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان عه‌قڵیه‌تی سیاسی خۆی بگۆڕێت و هه‌روه‌ها یارمه‌تی له لایه‌نه‌کانی تری کوردستان وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رەنگاری هه‌ڕه‌شه‌کانی عێراق بێته‌وه.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دوێنێ به‌یاننامه‌یێکی له ڵاپه‌ری فه‌رمی فه‌یسبووکی خۆی بڵاو کرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمیکوردستان به پێچه‌وانه‌ی ڕێکه‌وتنه‌کان سه‌رقاڵی جێبه‌جێ کردنی هێزه‌کان و تۆندتر کردنی سه‌نگه‌ره‌کانیانن.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق له به‌یاننامه‌کەی رایدەگەیێنێت، سەرکردە و شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، بەتەواوی پاشگەزبوونەوە لەو رەشەنووسەی لەسەری رێککەوتبوون و دەڵێت "هەرێم بەدرێژایی ئەو ماوەیە هێزەکانی جوڵاندووە و هێڵی بەرگریی نوێی دروستکردووە".

له به‌رانبه‌ردا، وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان به‌یاننامه‌یەکی بڵاو کرده‌وه و ناوه‌رۆکیبه‌یاننامەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقی ره‌دکرده‌وه و ده‌ڵێت هێزی پێشمەرگە لە شوێنی خۆی بەرگری ده‌کات و ده‌ڵێت: "هەموو کارەکە ئەوەبووە، نامەیەک لە لەلایەن فەرماندەیی هاوبەش رەوانەکراوە و وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ پێشنیازەکانی هەرێم بۆ راگرتنی تەقە و جیاکردنەوەی هێزەکان و دەستکردن بە دیالۆگی سیاسی جددی بنیادنەرانە لەسەر بنەمای دەستوور و بەمەبەستی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان، لە نێویاندا بەرەکانی شەڕی نادەستووریی و سەپێندراو بەسەر پێشمەرگە و گەلی کوردستاندا."

پرسیار ئه‌وه‌یه کە ئه‌م به‌یاننامانه ته‌نیا دڕیژه‌ی شه‌ڕێکی میدیاییه یان نیشانه‌ی ئاماده بوون بۆ گۆڕانکاریێکی تر له ڕه‌وشه‌که‌ی ئێستادایه؟

که‌ماڵ ره‌ووف ڕۆژنامه‌وان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی ده‌سه‌ڵاتی عێراقی بۆ ژێر پێنانی ده‌ستوری عێراقی و زیادکردنی گۆشاره‌کان و ده‌ستێوه‌ردانه‌کان له هه‌رێمی کوردستاندایه و باشتر وایه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان عه‌قڵیه‌تی سیاسی خۆی بگۆڕێت و هه‌روه‌ها یارمه‌تی له لایه‌نه‌کانی تری کوردستان وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رەنگاری هه‌ڕه‌شه‌کانی عێراق بێته‌وه.

بۆ بیستنی ده‌قی وتووێژه‌که قامک دابگرنه ئەم فایله:

XS
SM
MD
LG