Accessibility links

ڕوانگە: خه‌باتی شاخ؛ یاریده‌ری بزووتنه‌وه‌ی شار یان ڕێگری؟


خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی بانه‌ و ئه‌گه‌ری درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ و پشتگیری خه‌ڵکی کورد له‌ شاره‌کانی تری کوردستانی ئێران و له‌ وانه‌ مه‌ریوان و سه‌قز ئه‌و پرسیاره‌ی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ که‌ حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران چ هه‌ڵوێستێک له‌ ئه‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌گرن و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان چۆن ده‌توانێت کاریگه‌ری له‌ سه‌ر به‌هێزکردن یان لاوازکردنی ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ هه‌بێت.

رۆژی سێ شه‌مه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ بڵاوببۆوه‌ که‌ ده‌سته‌یه‌ک گریلا سه‌ر به‌ په‌ژاک له‌ گوندێکی نزیک بانه‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر بنکه‌یه‌کی سپای پاسداران و هه‌ندێک له‌ پاسداران کوژراون و برینداربوون. دواتریش سه‌رچاوه‌کانی نزیک به‌ په‌ژاک ڕایانگه‌یاند که‌ ئه‌م هێزه‌ بۆ پشگیری له‌ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له‌ بانه‌ هاتوونه‌ته‌ ئه‌و ناوچه‌.

ئایا هاتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ و گریلا له‌ کاتێکدا که‌ خه‌ڵک له‌ نێوخۆی وڵات به‌ شێوازێکی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌ کۆماری ئیسلامی نیشان ده‌ده‌ن، ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزتربوونی ئه‌و ناڕه‌زیه‌تیانه‌ یان ده‌ستی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌رکوتکردنی ناڕه‌زاییه‌کان ئاواڵاتر ده‌کات؟ چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ به‌رده‌وام بێت و ته‌شه‌نا بکاته‌ هه‌موو شاره‌کانی کوردستانی ئێران؟

له‌ به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه‌ ئه‌م باسه‌مان له‌ گه‌ڵ به‌ڕێزان: ئازاد که‌ریمی، لێکۆله‌ری سیاسی له‌ سۆئێد، ئازاد شه‌ریفی، لێکۆله‌ری سیاسی له‌ نۆڕوێژ و شه‌هرام موسڵچی چاودێری سیاسی له‌ ئاڵمان تاو و تۆ کردوه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:11 0:00

XS
SM
MD
LG