له‌وه‌ته‌ی له مانگی دووه‌وه خۆپـیشـاندان و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌سـتیپـێـکردووه، چه‌ندین لێـکدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌و دۆخه کراون. هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌و درێژه‌دانی ئه‌و شه‌پـۆلی ناڕه‌زایـیه‌یه که باکوری ئافریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه. هه‌ندێکیش هه‌ن ده‌ڵێن نه‌خێر ئه‌و ناڕه‌زایـیانه ڕه‌گی قوڵیان هه‌یه و هه‌ر له پاش ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی کوردسـتان له سـاڵی 1991 وه و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه.
لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن کاتی ئه‌وه هاتووه چیتر خه‌ڵـکی کوردسـتانیش له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و ناڕه‌وایـیانه‌ی ده‌کرێن بێ ده‌نگ نه‌بن.
ده‌سه‌ڵاتی کوردیش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ئه‌و ناڕه‌زایـیانه ده‌قۆزنه‌وه بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان و هاندانی خه‌ڵه‌ک بۆ خۆپـیشـاندان و توندوتیژی هیچ به مه‌به‌سـتی چاکسـازی له هه‌رێمه‌که‌دا نیـیه، وه جگه له زیان گه‌یاندن به ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردسـتان عێراق هیچ سوودێـکی نابێت.
بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونی خۆت ده‌توانێت له‌و خانه‌یه‌ی خوراوه تێبینیـیه‌کانی خۆت بنووسیت. به‌ڵام تکایه له ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که لانه‌ده‌ن و نووسینه‌کان وشه‌ی ناشرین و بێ ڕێزی تیادا نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوبکرێنه‌وه.