Accessibility links

په‌نابه‌رانی کورد؛ ڕێگای بێ کۆتایی له نیوان هیوا و بێ‌هیوایی


په‌نابه‌رانی کورد؛ ڕێگای بێ کۆتاییله نیوان هیوا و بێ‌هیوایی

ساڵانێکی زۆره‌ په‌نابه‌رانی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانه‌وه کاتێک پێ ده‌نێنه ڕێگای پڕ مه‌ترسی و دژواری په‌نابه‌ری، یه‌که‌م ویستگه‌یان تۆرکیایه. ویستگه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی که درباز بوون لێی بۆ زۆر له په‌نابه‌ران بوه‌ته هیوایێک که به ئاسانی نایێته دیی.
به ده‌یان هه‌زار کورد به مانگان و ساڵانه له تورکیا گیریان خواردوه و ڕێگایان لێ گیراوه بۆ گواستنه‌وه بۆ وڵاتی سێهه‌م. هه‌ندێک له‌م په‌نابه‌رانه خۆیان گه‌یاندوه‌ته یونان به‌و هیوایه‌ی له یونانه‌وه بگه‌نه ئۆروپا، به‌ڵام به داخرانی سنوره‌کان، یونانیش بوه‌ته زڵکاوێکی تر بۆ گیرخواردنی په‌نابه‌رانی بێ هیوا.

ژن و پیاو و منداڵی په‌نابه‌ری کورد له‌ ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی که‌ له‌ تورکیا و یونان ده‌مێننه‌وه‌ چۆن خۆیان به‌خێوده‌که‌ن و چه‌ند گوشار و ئازاری نایاسایی ئه‌زمون ده‌که‌ن و یاسا، نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ده‌زگا خێرخوازیه‌کان چۆن له‌گه‌ڵیان هه‌ڵس و که‌وت ه‌که‌ن؟

بۆ باس لە سەر ئەم تەوەرە، ئەمڕۆ لە بەرنامە دوو میوانمان لەگەڵ دەبێت. میوانه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م حه‌وته بریتین له به‌ڕێزان شیوا که‌ڵوه‌زی، په‌نابه‌ری کورد له نۆروێژ و عەباس زه‌ندی، په‌نابه‌ری کورد له تۆرکیا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:01 0:00

XS
SM
MD
LG