ده‌وری 9،000 پشتیوانانی کورد شه‌مه له شاری فرانکفورتی ئاڵمان له دژی سه‌رۆکی تورکیا ته‌یپ ئه‌ردۆغان و ڕێفراندۆمێکی مانگی ئا‌پریل که ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به ناوبراو ده‌دات خۆپێشاندانیان وه‌ڕێخست.
به گوێره‌ی ئاژانسی په‌یامنێری ئاسۆشێتدپرێس خۆپێشانده‌ران دروشمی "ئه‌ردۆغان تێرۆریست" و "ئازادی بۆ ئوجه‌لان" یان به‌رز ده‌کرده‌وه، له ده‌مێکدا گه‌لێک له خۆپێشانده‌ران ئاڵای پارتی کرێکارانی کوردستان یان به‌رز کردبۆه که وێنه‌ی ئۆجه‌لانی پێوه بوو.
خۆپێشانده‌رێک به ناوی سینان ئانین گوتی: "ئوڕووپاییه‌کان ده‌بێت گوێ له ئێمه بگرن و به هۆی ئازار و ژانمان هاوده‌ردی و یارمه‌تیمان بکه‌ن. زۆر باش ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌رووپاییه‌کان گه‌مارۆکانی ئابوورییان به سه‌ر تورکیادا ده‌سه‌پاند."
چه‌ند سه‌د ئه‌فسه‌ری پولیس بۆ خۆپێشاندانه نێردرابوون، که پولیس گوتی خۆپێشاندانه‌که به شێوه‌یه‌کی ئارام بوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان زیگمار گابریل گوتی ئه‌ردۆغان له‌هه‌وڵ دایه له هاوسۆزی گه‌ڵێک له ئه‌و که‌سانه‌ی به ڕه‌گه‌ز تورکن و له ئاڵمان ده‌ژین که‌ڵک وه‌ربگرێت.