سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما له گوتاری هه‌فتانه‌ی و له یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی نوی گوتی له‌م ساڵ واته ساڵی 2011 بایه‌خ به خوڵقاندنی ئیش و کاری نوێ ده‌دات. سه‌رۆک هه‌روه‌ها گه‌شبینی نیشان دا و گوتی له چه‌ند مانگی ڕابردوو ڕاپۆرته ئابوریـیه‌کان ئاماژه به هاتنه‌وه سه‌رخۆی ئابوری ده‌ده‌ن و گوتی ئێستا ئه‌رکمان ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی ئه‌م هاتنه‌وه سه‌رخۆیه به‌رده‌وام بێت. پرسیار ئه‌وه‌یه، باشه ڕێگاکانی به‌رده‌م سه‌رۆک چین بۆ خۆڵقاندنی ئیش و کار؟
دکتۆر کرمانج گوندی له زانکۆی ' ته‌نسی ستێت" له شاری ناشڤێل له ولایه‌تی ته‌نسی ده‌ڵێت بۆ خۆڵقاندنی ئیش و کار، سه‌رۆک ئۆباما ده‌بێت کۆتایی به جه‌نگه‌کان بهێنێت به تایبه‌تی جه‌نگی ئه‌فغانستان و پاکستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و ملیۆن دۆلارانه‌ی له‌و جه‌نگانه‌دا خه‌رج ده‌کرێن له پرۆژه‌کانی کار دۆزینه‌وه خه‌رج بکرێن. پرۆفیسۆر گوندی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا نابێت به هیچ جۆرێک ڕیگه بدات کاری کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکیه‌کان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکرێن چونکه کۆمپانیاکان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و گه‌وره‌تر ده‌بن له به‌رامبه‌ردا چینی نه‌داری ئه‌مه‌ریکا هه‌ژارتر ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:35 خوله‌كه.