Accessibility links

بریاردرا سەرجەم ماڵپەرەكانی سوشیاڵ میدیا لە هەرێمی كوردستاندا بكرێنەوە 


krg
krg

بەهۆی خوپێشاندانی شارەكانی عێراقەوە هێلەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەیەك وەستان چونكە لە ڕێگای سوشیاڵ میدیاوە خوپێشاندەران هانی یەكتریان دەدا و شوێن و كات و ئاگاداركردنەوەی یەكتریان دەكرد بۆ ساتی بەڕێوەچوونی خوپێشاندانەكان، خوپێشاندان لە چەند شارێكی عێراقی بوو بەڵام لە هەرێمی كوردستان ئینتەرنێت بۆ ماوەیەك وەستا و كێشەی بۆ بەكارهێنەرانی درۆست كرد ، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای چەند ڕۆژ لە وەستان و درۆست كردنی بەربەست بەردەم بەكارهێنانی ئینتەرنێت ، بریاری دا سەرجەم ماڵپەرەكانی سوشیاڵ میدیا بكرێنەوە بەم هۆیەشەوە هەموو كومپانیاكانی پەیوەندیكردنیان ئاگاداركردووتەوە كە پابەندی بریارەكە بن و بە زووترین كات جێبەجێی بكەن .

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق هەستان بە ڕاگرتنی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، ناوبراو دەشڵێت بە دڵنیاییەوە پەیوەندی هەبووە بەو بارۆدوخەی كە عێراق پێدا دەرویشت پێیان ڕاگەیەنرا كە هەموو سوشیال میدیا بكرێنەوە و بە هەمان باندی جاران بدرێتەوە بە هاووڵاتیان ، دەشڵێت راستە خوپێشاندان لە هەرێمی كوردستان نەبوو بەڵام سوشیال میدیا بە چاكەو خراپە بەكاردەهێنرا خەڵكەك لە هەرێمی كوردستانەوە شتی بڵاودەكردەوە دەچووە خانەی تەحریس بویە ئەوان وەكو ئەركێكی نشتیمانی بریارەكەی بەغدایان جێبەجێ كرد و لەگەڵیان بوون تا كۆتایی.

ئەندازیاری كومپانیایەكی گەورەی پێدانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستاندا بە دەنگی ئەمەریكا دەڵێت هەر سایتێك كە حكومەتی عێراق بیەوێ دایبخات دەتوانێت زور بە ئاسانی دابخات لە ڕێگای هەندەسی لە بەدالەی ڕەئیسی هەرچی دابنێت ئەوە دێت بۆ كوردستان ، ئینتەرنێتی عێراق لە توركیا و خەلیج و ئێران دێت زور زەحمەتە عێراق بتوانێت ئینتەرنێت بەسەر هەرێمی كوردستاندا ببڕێت و ئینتەرنێتی توركیاش لە ڕێگای هەولێرە و پاشان دەگاتە ناوچەكانی تری عێراقی.

هەكار هەركی شارەزای ئایتی و سەرپەرشتیاری ئاژانسێكی دەنگۆباسی لە بارەی كێشە و گرفتەكانی بەردەم هێلەكانی ئینتەرنێتی و كاریگەریان بەسەر كار و چاڵاكیەكانەوە كە بەهۆی بریارێكی بەغداوە دروست بووە بە دەنگی ئەمەریكا دەڵێت ئەوەی كە ڕاگیرابوو هەر یەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی وەكو فێسبۆك و تویتەر و مێسێنجەر و ئینستگرام بوون ، ڕاگیرانی ئەمانە بۆ لێك دابرانی خوپێشاندەرەكانی باشووری عێراقەوە بووە،حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت پابەندی بریارەكانی بەغداوە نەبێت لەڕوی هێلی ئینتەرنێتەوە چونكە هێلی ئینتەرنێت لە ڕێگای توركیاوە دەگاتە هەرێمی كوردستان هەرچەندە قسە و باسی زور هەیە لە سەر شێوازی هاتنی ئینتەرنێت بۆ هەرێمی كوردستان چونكە باس لەوە دەكرێت كوردستان بەشێك لە ئایپیەكانی توركیای وەرگرتووە و هەروەها دەشتوانێت ئینتەرنێت لە بەشێكی عێراقیش ڕابگرێت چونكە بەشێكی زور و گرنگی هێلەكانی ئینتەرنێت بەتایبەتی ئەوانەی كە بە 4Gناسراون یاخود سمارت ئینتەرنێتن لە هەرێمی كوردستانەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناوەند و لەوێ بڵاودەكرێنەوە بویە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیتوانی پابەندی بریارەكەی بەغدا نەبێت.

لە ئێستادا كۆمپانیاكانی ئینتەرنێتی ئینتەرنێتی خویان بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدەن و وەك جاران هیچ كێشە و گرفتێكی نیە و سوشیاڵ میدیا بەگشتی دەكرێتەوە و كێشە ئینتەرنێتیەكە چارەسەركراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:37 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG