Accessibility links

فه‌رسەت سۆفی: مافی چارەنوس پیادە دەکەیەن مانای ئەوە نیە کە بەیانی دەوڵەت رادەگەیەنین


ferset_sofi دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی
ferset_sofi دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی

پرسی ریفراندۆم بۆتە پرسێکی رژد و گشتی و تەواوی کۆمەڵگەو میدیاکانی و هەرێمی کوردستانی پێوە سەرقاڵە، بێگومان سەرباری تەنگەژە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیوەند بە ساردی پەیوەندییەکانیش لەگەڵ بەغدا دا، بەڵام هێشتا ریفراندۆم لەلایەن کۆمەڵێک حیزبی سەرەکی و سەرۆکایەتی هەرێم و دەستەی راپەڕاندنی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە بە رژدی بۆتە پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی.

هاوکات ئەو هێزانەی پێیان واایە دەبێت ریفراندۆم بکرێت و کاری بۆدەکەن، سەرباری رەخنە و ناڕەزایی وڵاتانی دراوسێی هەرێم هەر لە تورکیا و ئیران و عێراقەوە تا دەگاتە وڵاتێکی زلهێزی وەک ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا؛ هێشتا به‌ ئومێدەوە دەڕواننە ئەنجامدانی ریفراندۆم.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دکتۆر فه‌رسەت سۆفی سازکردووە...

فه‌رسەت سۆفی دەڵێت "ئێمە گوتومانە کە مافی چارەنوس پیادەدەکەیەن، ئەمە بەو مانایە نیە کە بەیانی رۆژی دواتر دەوڵەت رادەگەیەنین."

دەشڵێت "ئێمە نکۆڵی لەوە ناکەین کە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات وە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی هەبووە، حکومڕانییەتییەکی زۆر سەرکەوتومان نەبووە، ئەمانە راستن، بەڵام......"

هەر سەبارەت بە حوکمڕانی دەڵێت "ئێمە بەداخەوە خراپ حکومڕانیمان کردووە، چاوەڕێی بودجەیەکی ئامادەبوینە لەبەغداوە هاتووە و ئێمە لێرە وەکو موحاسیب بەسەر خەڵکدا دابەشمان کردوە. ئێستا بودجە بڕاوە و نرخی نەوتی خۆمان دابەزیوە."

سەبارەت بە سەربەخۆیی و پەیوەست بە عێراقەوە دەڵێت "هیچ دەقێکی دەستوری عێراق نیە کە دژی ئەوە بێت کە گەلی کوردستان مافی چارەی خۆی پیادە بکات، وە یاسای دوەلی لەسەروو دەستوریشەوە."

هاوکات دەشڵێت "قۆناغی هەرە گرنگ و سەرەکی لەم قۆناغەدا پرسی دروستکردنی دەوڵەتە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:59 0:00

XS
SM
MD
LG