شەمە سه‌رچاوه‌کان به ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگه‌یاندوه، شاندێکی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم گه‌یشتۆته به‌غدا، بۆ تاوتوێکردنی قه‌یرانی نێوان هه‌ردوو حکومه‌ت و سنوور و لابردنی ئابڵووقه‌ی حکومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ریم ئه‌وه‌ی بۆ زیاتر له 3 مانگه دانراوه.
به‌رپرسێک له پارتی دیموکراتی کوردستان به‌فرانس پرێسی گوتوه "وه‌زیری ناخۆی هه‌رێم که‌ریم سنجاری سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که ده‌کات و چاوی به به‌رپرسانی عێراق ده‌که‌وێت".
له‌لایه‌کی دیکەوە به‌رپرسی نووسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆی عێراق "قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی" پشتراستی کرده‌وه شانده‌که گه‌یشتۆتە به‌غدا.
ئامانج لهئەم سه‌ردانه که به یه‌که‌م داده‌نرێت له پلەی وه‌زیردا له‌دوای درووستبوونی قه‌یرانی ڕیفراندۆم، وتووێژکردنه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ده‌رباره‌ی سنووری زه‌وی له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا و لابردنی ئابڵوقەی هات و چۆ له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌کانی نێوده‌ڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی .
دوای ڕاگه‌یاندنی ڕیفراندۆم و ده‌نگدانی زۆرینه بۆ سه‌ربه‌خۆیی، حکومه‌تی به‌غدا چه‌ند ڕێوشوێنیکی سزای به‌رامبه‌ر هه‌رێم گرته‌به‌ر.