جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا دەکات که به گوێرهی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان نین.
بەپێی ئەو یاساییە بۆ هەر گۆڕانکارییەک لە پۆستی بەڕێوبەرە گشتییەکاندا بکرێت دەبێت ئەنجوومەنی پارێزگا ڕەزامەندی لەسەر دەرببڕێت، جگە لەو پۆستانەی کە بە وەکالەت دادەنرێن. ئەو گۆڕانکارییانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا کراون بریتین لە گۆڕینی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین و بەڕێوبەرە گشتییەکانی تەندرووستی و گەشتوگوزار و گومرگی پارێزگای سلێمانی.
پهیامنێیری دهنگی ئهمهریکا ڕێباز مهجید له سلێمانی یهوه ئهم ڕاپۆرتهی ئاماده کردووه.