Accessibility links

کرێملن: بیر لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە ناکەینەوە لەگەڵ مێرکڵ و ماکرۆندا سەبارەت بە سوریا


وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ
وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ

کرێملن وتی کاردەکات بۆ ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ تورکیا و ئێراندا سەبارەت بە ململانێکانی ئیدلبی سوریا بەڵام هیچ ئامادەکارییەک ناکات بۆ کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی جیا لەگەڵ فەڕەنسا و تورکیا و ئەڵمانیادا.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە ماوەی ڕابردوودا وتی تا ئێستا هیچ ڕێکەوتنێکی تەواو نیە سەبارەت بە پێشنیاری کۆبوونەوەی نێوان تورکیا و فەڕەنسا و ڕوسیا و ئەڵمانیا سەبارەت بە ڕەوشی ئیدلبی سوریا. ئەردۆگان وتیشی پێدەجێت لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا کۆببێتەوە.

وەکو وەڵامێک بۆ لێدوانەکەی ئەردۆگان، وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ وتی هیچ گفتوگۆیەک نیە سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ فەڕەنسا و ئەڵمانیادا و ڕوسیا لە ئێستادا تەنها بیر لەوە دەکاتەوە لەگەڵ تورکیا و ئێراندا گفتوگۆ بکات سەبارەت بە ئیدلب.

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا لە ئێستادا هیچ پلانێک نیە بۆ کۆبوونەوەی نێوان پوتن و ئەردۆگان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG