Accessibility links

ئۆکرانیا و ئەمەریکا مانۆڕێکی دەریایی هاوبەش ئەنجام دەدەن


ئوکرانیا و ئەمەریکا مانۆڕێکی دەریایی هاوبەشیان دەستپێکرد لە دەریایی ڕەش لە ڕۆژی دووشەممە وەک نیشاندانی هاریکارییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ کێیڤ لەوە دەمەی ڕووبەرووی ڕووسیا دەبێتەوە.

26 کەشتی لە هەشت وڵاتەوە لە مەشقی ساڵانەی دەریایی( بریز) بەشداری تێدا دەکەن کە بە سەرپەرشتی دوو وڵات بەڕێوەدەچێت لەوانە کەشتی USS Porter تێکشکێنەری موشەکی بە لەیزەر ئاڕاستەکراوی.

فەرماندەی کۆمەڵە کەشتی ئەمەریکایی شەشهەمین ئەدمیڕاڵ یوجین بلاک لە پەیوەندیەکی تەفۆنیدا بۆ ڕاگەیاندن سەبارەت بە مەشقە سەربازییەکە گوتی دەریای ڕەش شاڕێگەی ڕێڕەوەی بازرگانی دەریاییە گرنگە و بۆ سەقامگیری ئەوروپاش گرنگی خۆی هەیە.

هەروەها گوتیشی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانیەتی ناتۆ وڵاتانی هاوبەش بەگرنگی ئەمە دەزانن هەتا بتوانن بەیەکەوە تواناکانیان یەکبخەن و ڕێگری لە دەستدرێژی نەیاران بکەن.

واشنتن هاوپەیمانی سەرەکی ئۆکرانیایە لە شەڕی لەگەڵ ڕوسیادا لەسەر کریمیا و لایەنگرانی جوداخوازانی ناوچەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

هەریەک لە وڵاتانی بولگاریا، جۆرجیا، نەرویج، ڕۆمانیا، ئیسپانیا و تورکیا بەشداری لە مەشقە سەربازیەکەدا دەکەن.

سەرچاوە/ فڕانس پـرێس

XS
SM
MD
LG