Accessibility links

جێگری سەرۆکی سامسۆنگ حوکمی زیندانی 5 سـاڵ درا


جێگری سەرۆکی کۆمەڵە کۆمپانیای سامسۆنگ حوکمی 5 سـاڵ زیندانی درا بە تۆمەتی گەندەڵی و گەواهیدانی ساختە.

لی جەی یۆنگ ئەمڕۆ هەینی لە دادگایەکی کۆریای باشور ئەو سزایەی بۆ دەرکرا لە پەیوەندی بە کەیسی پاک گیون هەی سەرۆکی لەکارلابراو، ئەوەی لە مانگی سێی ئەمساڵدا لەسەر گەندەڵی لە پـۆستەکەی لادرا.

داواکاری گشتی داوایکردبوو لی جەی یۆنگی تەمەن 49 سـاڵ بۆ ماوەی 12 سـاڵ زیندانی بکرێت، دەڵێت گەندەڵی کردووە و بەرتیلی داوە بە شوی سون سیل هاوڕێی سەرۆکی لەکارلابراو و لەگەڵ ئەمانە گەواهیدی ساختەی داوە.

جێی ئاماژەیە لی جەی یۆنگ لە دایکبووی واشنتنی پایتەختی ئەمەریکایە و لی پـیۆنگ چول دامەزرێنەری سامسۆنگ باپـیرێتی و ئێستا بنەماڵەکەیان ملیاردێرن.

XS
SM
MD
LG