ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی UN بریار وایه کۆبۆنه‌وه‌یه‌کی نه ئاسایی وت‌و وێژکردن له باره‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی هاوێشتنی موشه‌کی به‌لستیکی کۆریای باکوره‌وه ئه‌نجام بدات.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، ژاپون و کۆریای باشور داوای کۆبۆنه‌وه‌یان کردووه .
سکرتێری گشتی UN ئه‌نتۆنیۆ گۆتییرس تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌که‌که به پێشلکردنێکی زۆرتر له بریاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناو برد.
گوتییرس له به‌یاننامه‌یه‌کدا ووتی پیۆنگ یانگ ده‌بێ بگه‌رێته‌وه پابه‌ندبوون به رێگای خۆداماڵین له چه‌کی ناو‌کی و ئه‌رکه نێۆنه‌ته‌وییه‌کانی.
کۆریای باکور سه‌ر له به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه موشه‌که‌که‌ی هاوێشت وه کاربه‌ده‌ستانی له‌شکه‌ری کۆریای باشور ده‌ڵێن موشه‌که‌که 500 کم روێشتووه پاش که‌وتنه ده‌ریای ژاپون.