Accessibility links

سەرچاوەیەک: ڕەنگە کۆریای باکور لە پشت مەرگی برای کیم جۆنگ ئون بێت


سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئەمەریکاوە ڕایگەیاند حکومەتی وڵاتەکەی بڕوایەکی زۆری هەیە بەکرێگیراوانی کۆریای باکوور زڕ براکەی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکووریان لە مالیزیا کوشتبێت.

سەرچاوەکە هیچ بەڵگەیەکی نەخستە ڕوو بۆ پشـتڕاستکردنەوەی بۆچوونەکەی حکومەت و هەروەها کاربەدەستانی ئەمەریکا ناڵێن بە تەواوەتی کیم جۆنگ نام چۆن کوژراوە.

پێشتر سەرچاوەیەک لە حکومەتی کۆریای باشوورەوە ڕایگەیاند کیم جۆنگ نام لە مالیزیا کوژراوە.

پـۆلیسی مالیزیا لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند کیم جۆنگ نامی تەمەن 46 ساڵ، پاسـپۆرتێـکی بە ناوی کیم چول پێبووە مردوو و هۆکاری مردنەکەی هێشتا نازانرێت و بڕیارە توێکاری بۆ تەرمەکەی بکرێت.

فازڵ ئەحمەد بەرپرس لە پـۆلیسی مالیزیا بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە و هێشتا هیچ گومانبارێـک لە کەیسەکەدا نیـیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG