Accessibility links

کۆفی عەنان سکرتێری گشتی پێشووی یو ئێن کۆچی دوایی کرد


کۆفی عەنان سکرتیری گشتی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان
کۆفی عەنان سکرتیری گشتی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان

خۆلەکانی سەرۆکاتی ئەو وەک سکرتێری گشتی هاوکات بوو لە گەڵ گەلێک قەیرانەکانی جیهانی

بە گویرەی ئاژانسی ڕۆێتێرز کۆفی عەنان، یەکێک لە هەرە دیپلۆماتەکانی بەرچاوی جیهان و هێمایەکی ناسراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کە بە تێپەڕکردنی پلەکان بوو بە یەکەم ڕەش پێستی ئافریکایی ببێتە سکرتێری گشتی یو ئێن، لە تەمەنی ٨٠ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

ناوەندەکەی خۆی، لە پەیامێکی سەر توێتردا ڕاگەیاند کە ناوبراو لە نەخۆشخانەی شاری بێرن، پێتەختی سویسرا، شەمە تەمەنی کۆتایی پێهات.

لە ڕاستیدا، عەنان هەموو ماوەکانی کارکردنی وەک بەڕێوەبەری یو ئێن تەرخان کرد. ئەو مرۆڤێکی بە تایبەمەندی بەرز و ڕووخۆش و لەسەرەخۆ و خاوەن تێگەیشتنی سیاسی، توانی لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٦ وەک حەوتەمین سکرتێری گشتی یو ئێن کار بکات.

خۆلەکانی سەرۆکاتی ئەو وەک سکرتێری گشتی هاوکات بوو لە گەڵ گەلێک قەیرانەکانی جیهانی لە نێوان دا بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیدز و شەڕی عێڕاق.

ئەو لە دوای پۆستی سکرتێری گشتی و پێش ئەوەی سەرۆکی کومیسیونی "قەیرانی میانمار" بێت بۆ خۆلێک نوێنەری تایبەتی یو ئێن لە سوریا بوو، بەڵام دوایی کە زانی ناتوانێت کارێک بەرێتە پێش پوستەکەی خۆی دا بە ستفان دمیستورا.

ناوەندەکەی گوتی، "لە هەر شوێنێک ئازار یان نیازێک هەبوویە، ئەو [کۆفی عەنان] خۆی دەگەیاندە ئەو شوێنە و لە ڕێگای سۆز و هاودەردی قووڵی خۆی سەرنجی گەلێک لە خەڵکی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و یارمەتی بە کەم کردنەوەی ئازاری گەلێک لە ئازاردیتووان کرد."

XS
SM
MD
LG