دادوه‌رى دادگاى كه‌ركوك به پێی ماده‌ى 4 ى سه‌باره‌ت به تیرۆر، بریارى ده‌ستگیركردنى بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركرد كه سێ شه‌مه شه‌و به‌رپرسێكى به‌ره‌ى توركمانیان له‌گه‌ره‌كى عه‌سكه‌رى ئه‌و شاره كوشت. وته‌بێژى پۆلیسى كه‌ركوكیش ده‌ڵێت"تائێستا ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون."
عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل وته‌بێژى پۆلیسى كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند، "ده‌ستێك هه‌یه ده‌یه‌وێت بارودۆخى ئه‌منى كه‌ركوك تێكبدات."
وتیشى"تیرۆركردنى به‌رپرسه‌كه‌ى به‌ره‌ى توركمانى له‌گه‌ره‌كى عه‌سكه‌رى، ئامانجه‌که‌ی پشێوى نانه‌وه‌یه."
سه‌باره‌ت به‌و ده‌سته‌ى كه‌ده‌یه‌وێت دۆخى ئه‌منى كه‌ركوك تێكبدات، عه‌قید ئه‌فرسیاو ده‌ڵێت"نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌وه‌ى بزانین ده‌سته‌كه كێ یه، ئه‌وه زیاتر كارى ده‌زگاكانى هه‌واڵگیرى و ده‌زگا گرنگه‌كانى تر‌ى ده‌وڵه‌ته لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن."
وتهبێژهكهى پۆلیسى كه‌ركوك، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد 23 حاڵه‌تى دزرانى ئۆتۆمبێل ت له نێو كه‌ركوكدا ۆماركراوه، كه 11 ئۆتۆمبێلیان دۆزراونه‌ته‌وه و دراونه‌ته‌وه به‌خاوه‌نه‌كانیان، 3 باندى دزینى ئۆتۆمبێلیش ده‌ستگیركراون.
لاى خۆشیه‌وه جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، هۆكارى خراپى دۆخى ئه‌منى كه‌ركوك بۆ ئه‌وه ده‌گێرێته‌وه كه پێشتر پێشمه‌رگه ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك و سنوره‌كانى پاراستووه، به‌ڵام ئێستا سنوره‌كان كراوه‌ن و هێزه ئه‌منیه‌كان له‌نێو شاردان، ده‌ڵێت"داعش ئێستا له‌ناو كه‌ركوكدا بوونى هه‌یه."
جوان حه‌سه‌ن، پێیوایه به‌غدا به‌ته‌نها ناتوانێت ئیداره‌ى كه‌ركوك به‌رێوه ببات و گه‌ر له‌گه‌ڵ كورددا رێكنه‌كه‌وێت، دۆخى ئه‌منى كه‌ركوكى له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت.
خراپى بارودۆخى ئه‌منى كه‌ركوك له‌كاتێكدایه داعش هێزه‌كانى بۆ ده‌وروبه‌رى حه‌ویجه گه‌راندۆته‌وه، هێزه ئه‌منیه كوردیه‌كانیش كه ماوه‌ى 16 ساڵه ئه‌منیه‌تى كه‌ركوكیان له‌ژێر كۆنترۆڵدایه له‌نێو شاره‌كه‌دا نه‌ماون، ئێستا دۆسیه‌ى ئه‌منى شاره‌كه به‌ده‌ست دژه تیرۆر و سوپاى عێراق و پۆلیسى عێراقیه‌وه‌یه.