Accessibility links

ئارام جەمال: کەرکوک بەرەو سەقامگیری دەڕوات


ئارام جه‌مال
ئارام جه‌مال

پاش گۆڕانکارییە سیاسی و لەشکریی و ئاسایشییەکانی ئەم دواییانەی عێراق هەر لەشکستی تەواوەتی داعش لەزوربەی ئەو شوێنانەی کە داگیریکردبوون لەعێراقدا هاوکات پاش سازدانی ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان و لەشکرکێشی حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبی و پاشەکشێی هێزە کوردییەکان لە 50% ی ئەو شارو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی کورددا بوون؛ ئایا ئەوڕۆکە بارودۆخی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان لەکەرکوکدا لە چ ئاستێکدایە، ئایا پاش ئەو هەرەسە سیاسی و خۆبەڕێوەبردنەی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکاندا، پێکەوەژیانی پێکهاتەکان لەبەردەم مەترسیدایە؟ ئایا هەنگاوەکان بەرەو پشێوی زیاتر دەڕۆن یان بەرەو سەقامگیری زیاتر؟

ئاسۆ جەبار وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ رۆژنامەوان و بەرپرسی بەشی کەرکوکی ناوەندی میدیاکانی KNNئارام جەمال دا بۆ دەنگی ئەمریکا سازکردووە..

ئارام جەمال دەڵێت "لەساڵی 2003 بەدواوە تا ئەم ساتەوەختە چەند دەستێکی هەم ناوخۆیی هەم ناوچەیی و نێودەوڵەتیش هەبوون بۆ تێکددانی ئاسایشی پارێزگای کەرکوک، بە تایبەتی ئاستی کۆمەڵایەتی پێکهاتەکانی کورد و عەرەب و تورکمان. بەڵام خۆشبەختانە ئەو دەستە شکستیخواردووە."

هەروەها سەبارەت بە سەقامگیری شاری کەرکوکیش دەڵێت "لەچاو ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی کە لەماوەی ئەو مانگەی رابردوودا روویدا دڵخۆشکەرە. رەوشەکە بەرەو ئەوە دەچێت سەقامگیری زیاتر لەشاری کەرکوکدا بەرپابێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:51 0:00

XS
SM
MD
LG