Accessibility links

چه‌ند بۆمب له‌ شاری که‌رکوک ته‌قینه‌وه‌


کاربەدەستێکی ئاسایشی عێراق دەڵێت سێ بۆمب لە شاری کەرکوک تەقیوەتەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایش لە شاری کەرکوک شه‌وی ڕابردوو بڵاویکردەوە که‌ سێ تەقینەوە لە شاری کەرکوک ڕویداوە و ژنێک کوژراوە و 18 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێک لە لایەن ناوه‌ندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی شاری کەرکوکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە دەکات تەقینەوەی یەکەم کە بەهۆی بۆمبێکی چێنراوەوە لە نزیک مزگەوتی ئەبرار لە شەقامی قودسی کەرکوک ڕویداوە ئافرەتێک گیانی لە دەستداوە و ١٤ کەس دیکەش بریندار بوون، کە لە ناو بریندارەکاندا ئافرەت و منداڵیان تێدایە.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، تەقینەوەی دووەم کە بەهۆی بۆمبێکی چێنراوەوە بووە، لە نزیک ڕێگای بەلدەی کەرکوک ڕوویداوە و بەهۆیەوە که‌سێکی مه‌ده‌نی بریندار بووە.

تەقینەوەی سێهەمەیش بۆمبێکی "کەی فۆڕ" بووە کە ئاراستەی قوتابخانەی گەرەکی موسەڵای کەرکوک کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.

لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی داعشەوە لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک، لە ساڵی ڕابردووەوە شارەکە تا ڕایەک هێمنی و ئەمنی بەخۆیەوە دیووە و ئەمە یەکەمجارە سێ تەقینەوەی یەک لە دوای یەکی تێدا ڕووبدات.

ڕاپۆرتێکی له‌ لایه‌ن کرداری هاوکاری یو ئێن له‌ عێڕاق (یونامی) گوتی له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی چه‌کداری له‌ مانگی 5ی ئه‌م ساڵ 94 عێڕاقی کوژران و 163 که‌سی تریش برینداربوون.

XS
SM
MD
LG