Accessibility links

پاشای سعودیە خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بە سەردانەکەی بۆ ڕوسیا


پاشای سعودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەی بۆ ڕوسیا، لە یەکەم سەردانیدا بۆ ڕوسیا، ئەوەش لەسەر داوای سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن بوو.

بەپێی دەزگای هەواڵی سعودیە"واس"پێش ئەوەی بگاتە مۆسکۆ وتی هیوادارە ئەم سەردانە ئەوەی کە هەردوو وڵاتەکە دەیەوێت بیهێنێتە دی لە باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و پەرەپێدانی هاریکاری هاوبەشی نێوان."

بەپێی واس ئەو وەفدەی لەگەڵ پاشادایە پێکهاتووە لە هەریەک لە وەزارەتی بازرگانی و دەرەوە و وزە و ژینگە و ڕۆشنبیری و ژمارەیەکی دیکەی زۆری بەرپرسان.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ وتی ئەم سەردانە گۆڕێنێکی ڕاستەقینە لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە دەردەخات.

هەروەها جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگییەکان بەتایبەتی لە بابەتی ڕەوشە هەرێمییەکان و ڕێکەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتدا.

واچاوەڕوان دەکرێت سەردانەکەی پاشا سەلمان بۆ مۆسکۆ بەمەبەستی هاریکاریی دارایی و بارودۆخی ناوچەکە بێت

لەماوەی گەشتە چوار ڕۆژییەکەیدا بۆ مۆسکۆ، پاشا سەلمان لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا کۆدەبێتەوە و باس لە بابەتەکانی نەوت و سوریا دەکەن.

XS
SM
MD
LG