Accessibility links

ڕابەری کۆریای باکوور داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووەم دەکات لەگەڵ سەرۆک ترامپدا


وتەبێژی کۆشکی سپی سارا ساندەرز وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ نامەیەکی لە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونەوە پێگەیشتووە و تیایدا داوای ڕێکخستنی کۆبوونەوەی دووەم دەکات لەگەڵ سەرۆک ترامپدا و کۆشکی سپیش دەیەوێت کۆبوونەوەکە ئەنجام بدات.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە دوانزەی مانگی حەوتدا لە سینگاپوور کۆبوونەوە و تیایدا ڕێکەوتن لەسەر نەهێشتنی چەکی ناوەکیی کۆریای باکوور. لە دوای کۆبوونەوەکە سەرۆک ترامپ لە ناوخۆدا ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە سەبارەت بەوەی لەو ڕێکەوتنەدا هیچ وردەکارییەکی تێدا نیە سەبارەت بە چۆنێتی دەستبەرداربوونی کۆریای باکوور لە بەرنامە ناوەکییەکەی.

ڕۆژی هەینی سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت نامەیەکی تایبەتی لەلایەن کیمەوە بەڕێوەیە بۆ ئەو.

ساندەرز نامەکەی بە هاوڕێیانە و ئەرێنی ناودێر کرد و بە ڕۆژنامەنووسانی وتی دەرخستنە سەربازییەکەی پیۆنگیانگ لە ڕۆژی یەکشەممەدا دەریدەخات کە گفتوگۆکان بەرەو پێشەوە دەچن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG