Accessibility links

دەزگای هەواڵی شینخوا: ڕابەری کۆریای باکوور سەردانی چین دەکات


دەزگای هەواڵی شینخوای چین وتی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە سەردانێکی نافەڕمیدا چووە بۆ چین لە یەکشەممەوە بۆ چوارشەممە.

ئەمە یەکەمین سەردانی ڕابەری کۆریای باکوورە بۆ دەرەوەی وڵاتەکە لەوەتەی لە ساڵی 2011 وە دەسەڵاتی گرتۆتە دەست.

دەزگاکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە شەمەندەفەرێک کە باوەڕ وایە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونی پێبووە دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە پەکینی جێهێشتووە. بەڵام ڕوون نەبوو کێ لەو شەمەندەفەرەدا بووە.

هیچ کام لە کۆریای باکوور و چین هیچ وردەکارییەکیان پشت ڕاستنەکردۆتەوە سەبارەت بە هەواڵی سەردانەکە.

ئەگەر ڕاپۆرتەکانی ڕاگەیاندنەکان ڕاست بن سەبارەت بەوەی ڕابەری کۆریای باکوور یاخوود خوشکەکەی سەردانی چینیان کردووە ئەوا گرنگییەکی سیاسیی بەرچاوی دەبێت.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG