Accessibility links

ڕابەری کۆریای باکوور: ئاشتی لە نیمجە دوورگەی کۆریا بەندە بە هەڵوێستی ئەمەریکاوە


دەزگای هەواڵی کۆریای باکوور لە زاری ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونەوە بڵاویکردەوە لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا کیم جۆنگ ئون دەڵیت ئاشتی و ئاسایش لە نیمچە دوورگەی کۆریادا بەتەواوەتی بەندن بە هەڵوێستی داهاتووی ئەمەریکاوە.

دەزگاکە لە زاری کیمەوە بڵاویکردەوە " ڕەوشی ئێستای نیمچە دوورگەی کۆریا و ناوچەکە لە حاڵەتێکی چەق بەستوودایە و گەیشتۆتە خاڵێکی نادیار کە دەکرێت بگەڕێتەوە بۆ ڕەوشە ڕاستەقینەکەی خۆی، چونکە لە کۆبوونەوەی دووەمدا کە لەمدواییانەدا لەنێوان کۆریای باکوور و ئەمەریکادا بەسترا ئەمەریکا هەڵوێستێکی یەکلایەنەیی وەرگرت و نیەتی خراپ بوو."

وتیشی " کۆریای باکوور خۆی ئامادە دەکات بۆ هەموو حاڵەتێک."

دەزگاکە وتیشی کیم داوای لە پوتن کردووە لەکاتێکی گونجاودا سەردانی کۆریای باکوور بکات و پوتنیش داواکەی قبوڵکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هیچ لێدوانێکی لەسەر کۆبوونەوەکە نەداوە بەڵام نوێنەری ئەمەریکا لە ژاپۆن ویلیام هاگەرتی بە سەنتەری توێژینەوەکانی لە واشنتن وت پەیوەندییەکانی کیم لەگەڵ ڕوسیا و چیندا لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا دێت بۆ کەمکردنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان.

وتیشی " هەر ئەوەندەی کە کیم جۆنگ ئون و ڤلادیمێر پوتن کۆبوونەوە، ئەو کۆبوونەوەیە ئەو ڕاستییە دەردەخات کە سزاکان ئەنجامیان هەبووە و فشارێکی بێوێنەیان خستۆتە سەر ئابووری ڕژێمی کۆریای باکوور."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG