Accessibility links

ڕابەری کۆریای باکوور ڕازییە لە وتوێژەکانی پێش کۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ سەرۆک ترامپدا


ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لەگەڵ ئەو شاندەی کۆریای باکوور کە هەفتەی ڕابردوو سەردانی واشنتنیان کرد

دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەدا ڕابەری وڵاتەکە کیم جۆنگ ئون پێشوازیی لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کردووە و ڕازیبوونی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە ئەنجامەکانی وتوێژەکان سەبارەت بە کۆبوونەوەی دووەم لەنێوان بەرپرسانی دوو وڵاتەکەدا.

دەزگای هەواڵی ناوەندی فەڕمی کۆریای باکوور وتی کیم وتوویەتی متمانە بە بەرنامەکەی سەرۆک ترامپ دەکات، ئەمەش چەند هەفتەیەک دوای ئەوەی کیم هۆشیاری ئەوەیدا ئەگەر سزاکانی ئەمەریکا بەردەوام بن ئەوا وڵاتەکەی هەوڵ بۆ پەیڕەویکردنی بەرنامەیەکی نوێ دەدات.

ئەمەش ئاماژە بەوە دەدات کیم دەیەوێت کۆبوونەوەی دووەمی لەگەڵ سەرۆک ترامپدا ئەنجام بدات.

دەزگاکە وتی " کیم جۆنگ ئون وتوویەتی متمانە بە شێوازیی بیرکردنەوەی ئەرێنی سەرۆک ترامپ دەکەین و بە ئارامی و نیازێکی پاکەوە چاوەڕێ دەکەین، هەروەها لەگەڵ ئەمەریکادا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ئامانجەکەمان دەڕۆین کە پێویستە هەردوو وڵات دەستەبەری بکات."

دەزگاکە ئاماژەشی بەوەدا دوای ئەوەی کیم پەیامەکەی سەرۆک ترامپی پێگەیشتووە هەستی بە ڕازیبونێکی زۆر کردووە و هەروەها ڕازیشبووە لەسەر ڕاپۆرتی شاندەکەی کۆریای باکوور کە هەفتەی ڕابردوو سەردانی واشنتنیان کرد.

دەزگاکە وتی کیم فەرمانی کردووە ئامادەکاری بکرێت بۆ کۆبوونەوەی دووەمی نێوان کۆریای باکوور و ئەمەریکا.

هەفتەی ڕابردوو کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەدا کۆبوونەوەی دووەمی نێوان سەرۆک ترامپ و کیم لە کۆتایی مانگی دوودا ئەنجام دەدرێت، بەڵام شوێنەکەی دیارینەکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG