Accessibility links

کیم جۆنگ ئون دەڵێت بەهۆی چەکی ناوەکییەوە هیچ جەنگێکی دیکە ڕوونادات


دەزگای ڕاگەیاندنی ناوەندی کۆریای باکوور لە زاری ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونەوە بڵاویکردەوە هیچ جەنگێکی دیکە ڕوونادات بەهۆی ئەوەی وڵاتەکەی چەکی ناوەکی هەیە و ئاسایش و پارێزراوی و داهاتووی وڵاتەکە دەپارێزێت.

دەزگای ڕاگەیاندنی ناوەندی کۆریای باکوور وتی ڕابەری وڵاتەکە کیم جۆنگ ئون لە میانەی ساڵیادی کۆتای هاتنی جەنگی کۆریا کە لە ساڵەکانی 1950بۆ 1953 هەڵگیرسا ئەم لێدوانەیدا و هەر لە بۆنەکەدا پێشوازیشی لە جەنگاوەرە کۆنەکانی وڵاتەکە کرد.

کیم لە وتارەکەیدا وتی وڵاتەکەی پەرەی بە چەکی ناوەکی داوە تاوەکو " هێزی تەواوی " هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی هەڵگیرسانی جەنگێکی دیکە.

وتیشی " ئێستا دەتوانین بەرگری لە خۆمان بکەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر شێوازێک لە شێوازەکانی فشار و هەڕەشە سەربازییەکان لەلایەن دوژمنانمانەوە."

وتی " بەهۆی چەکی ناوەکی و بەرگرییەکی چالاک و متمانە پێکراوەوە، جارێکی دیکە جەنگ هەڵناگیرسێت، ئاسایش و داهاتووی وڵاتەکە تا هەتایە پارێزراو دەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG