Accessibility links

کیم جۆنگ ئون داوا لە هاوڵاتیانی کۆریای باکوور دەکات بەردەوام بن لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا


ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریا باکوور ئاماژەی بەوەدا ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە بەردەوام بن لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هۆشیاریدا لەوەی کەمتەرخەمی دەبێتەهۆی " دروستبوونی قەیرانێک کە گەڕانەوە لێی مەحاڵ دەبێت."

سەرەڕای ئەم هۆشیاریدانە، کیم دووبارە جەختی لەوە کردەوە کۆریای باکوور هیچ حاڵەتێکی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تیادا نیە، وتیشی وڵاتەکە توانیویەتی ڕێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەدەست ڤایرۆسەکەوە دەناڵێنن.

شارەزایان دەڵێن گومانیان هەیە لەوەی حاڵەتی توشبوون و گیان لەدەستدان لە کۆریای باکوور تۆمارنەکرابێت، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی خراپیی ژێرخانی تەندروستی ئەو وڵاتە و هەروەها پەیوەندییە بەهێزە بازرگانییەکانی لەگەڵ چیندا کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بوو.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG