Accessibility links

ڕابەرانی کۆریای باکوور و باشوور سەردانی شاخی بایکتۆ دەکەن لە کۆریای باکوور


سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور وتی سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون سبەینێ سەردانی شاخی بایکتۆ دەکەن.

جێی ئاماژەیە کۆریای باکوور لە میانەی کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ کۆریای باشوور ڕازیبوون بەوەی ئەو شوێنانە لەناوببەن کە تاقیکردنەوە موشەکییەکانیان تێدا ئەنجام دەدا بە ئامادەبوونی شارەزایانی بیانی.

هەروەها کۆریای باکوور ئامادەیی خۆشی ڕاگەیاند بۆ داخستنی کۆمەڵگە ناوەکییە سەرەکییەکەی ئەگەر هاتوو ئەمەریکا لەبەرامبەردا ڕێوشوێنێکی گرتە بەر، بەڵام دیاری نەکرد ئەو ڕێوشوێنە چییە کە ئەمەریکا دەبێت بیگرێتەبەر.

لەلای خۆشیەوە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پێشوازیی لەو ڕێکەوتنانە کرد کە دوو کۆریاکە واژۆیان کرد و وتی زۆر جێی سەرنجن.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " کیم جۆنگ ئون ڕازی بووە ڕێگە بدات بە ئەرکەکانی پشکنینی ناوەکیی لەسەر بنەمای دانوستانی کۆتایی و لەناوبردنی تەواوەتی شوێنی تاقیکردنەوە موشەکییەکان، ئەمەش بە ئامادەبوونی شارەزایانی نێودەوڵەتی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG