Accessibility links

کۆریای باشوور: ڕابەری کۆریای باکوور بانگهێشتی پاپای ڤاتیکان دەکات سەردانی پیۆنگیانگ بکات


کۆشکی شینی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور ڕایگەیاند ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون بانگهێشتی پاپا فرانسیسی ڤاتیکانی دەکات تاوەکو سەردانی پیۆنگیانگ بکات.

وتەبێژی کۆشکی شینی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور کیم ئیوی کیوم وتی سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەوروپا هەفتەی داهاتوو بانگهێشتنامەکە دەگەیەنێت.

وتیشی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لەمیانەی کۆبوونەوەکەی مانگی ڕابردوودا بە مونی ڕاگەیاندووە کە دەیەوێت پاپا فرانسیس بانگهێشت بکات بۆ کۆریای باکوور.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG