یه‌کشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار که‌س له شـاری به‌نغازی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا ڕێبه‌رانی حکومه‌تی کاتی ڕزگاربوونی وڵاته‌که‌یان له حوکمڕانیـیه 42 سـاڵان درێژخایه‌نه‌که‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕاگه‌یاند. جێی ئاماژه پـێکردنه به‌نغازی چه‌قی ڕاپه‌رینه‌که‌ی دژه قه‌زافی بوو که له مانگی دوودا ده‌سـتیپـێـکرد و ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به کوژرانی قه‌زافی کۆتایی‌پێـهات کاتێـک هێزه‌کانی حکومه‌تی کاتی شـکستیان هێنا به لایه‌نگرانی قه‌زافی له شـاری سرتدا. کوژرانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و ئه‌وه‌ی که تاچ ڕاده‌یه‌ک ڕێبه‌ڕانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناه‌ڕاست که ئێستا ڕوبه‌ڕوی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی خۆیانه‌ن په‌ند له‌و جۆره چاره‌نوسه وه‌رده‌گرن بابه‌تی گفتوگۆی موعته‌به‌ر شێروانی له گه‌ڵ دکتۆر خالید خه‌یاتی ماموه‌ستای زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی لینشۆپینگ له سویده.
دکتۆر خه‌یاتی ده‌ڵێت ده‌رسی کوژرانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له پاش 42 ساڵ، نیشانده‌ری یه‌ک ڕاستیه که سه‌رده‌می سه‌رکرده‌ی فیرعه‌ونی(ئه‌و چه‌شنه سه‌رکردانه‌ی پێیان وایه حکومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتی ئه‌وان ئه‌به‌دییه‌تی هه‌یه قه‌ت قه‌ت به کۆتایی نایه‌ت) کۆتایی هاتووه. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که ئه‌و به کۆتایی سه‌رکرده‌ی فیرعه‌ونی ناوی ده‌بات له سه‌دام حسێنه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد به‌ڵام به موعه‌ممه‌ر قه‌زافییه‌وه به کۆتایی نایه‌ت به‌ڵکو هه‌لومه‌رجه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیشان ده‌ده‌ن به شێوازێک، ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا، عه‌لی عه‌بدوڵلا سالح له یه‌مه‌ن و عه‌لی خامنه‌یی له ئێران‌دا به نۆره چاوه‌ڕوانی هه‌مان چاره‌نوس ده‌که‌ن و به هه‌مان ڕێگا داده‌ڕۆن.