Accessibility links

بەرپرسێکی ئۆکرانیا: بەهۆی بۆردومانەکانەوە لە خارکیڤ لانی کەم 21 کەس کوژراون


فەرمانڕەوای خارکیڤ ئۆلیگ سینێگوبۆڤ دەڵێت لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر شاری خارکیڤی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لانی کەم 21 کەس کوژراون و 112 کەسی دیکە برینداربوون.

بەرپرسانی ئۆکرانیا وتیان هێرشە موشەکییەکانی ڕووسیا ناوەندی شاری خارکیڤیان کردۆتە ئامانج کە دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیایە، لەو شوێنانەش کە کراونەتە ئامانج ناوچەکانی دانیشتوان و بینای بەڕێوبەرایەتیەکان بوون.

لەلایەکی دیکەوە دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاویکردەوە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا دەستیان گرتووە بەسەر شاری خێرسۆنی باشووری ئۆکرانیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG