Accessibility links

خامنەئی ڕێنمایی سوپای پاسداران دەکات پەرە بە چەکی پێشکەوتووتر بدەن


ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵڵا عەلی خامنەئی داوای لە سوپای پاسدارانی ئێران کرد چەکی پێشکەوتووتر دروست بکەن لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی لەگەڵ ئێراندا.

خامنەئی لە مزگەوتی ئیمام حسێن لە تاران لە وتارێکدا وتی " پێویستە لەسەر سوپای پاسداران چەکی نوێ و پێشکەوتووی هەبێت. دەبێت چەکەکانتان نوێ و پێشکەوتوو بن. هەروەها دەبێت لە ناوخۆدا پەرەی پێبدرێت. ئێوە پێویستتان بەوەیە ئەو چەکانەی دروستی دەکەن پەرەی پێبدەن."

هەروەها وتیشی " ئێستا لەمڕۆدا سوپای پاسداران بوونێکی بەهێزی هەیە لەناو ئێران و دەرەوەشدا، ئەو سیاسەتە دوژمنکارییەی ئەمەریکا پەیڕەویی دەکات سووربوونی سوپای پاسدارانی زیاتر کرد."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG