به پێی ماڵپه‌رێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی،سایتی"کلمه"، پێنج هه‌فته‌یه هیچ هه‌واڵێک له‌سه‌ر یه‌کێک له ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆن میر حسێن موسه‌وی و خێزانه‌که‌ی ز‌هرا رهنورد نه‌بیستراوه( دواجار بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ڕێگه‌یان پێ درابو چاویان به کچه‌که‌یان که‌وتبو).
له‌وه‌تای مانگی 2ی ڕابردو، 2 ڕێبه‌ری ئۆپۆزسیۆن میر حسێن موسه‌وی و خێزانی زه‌هرا رهنورد و مێهدی کڕوبی و خێزانی فاتمه کڕوبی ده‌ست به‌سه‌ر کراوه‌ن پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردو ڕێبه‌ر داوایان له لایه‌نگرانیان کرد بۆ پشتیوانی ده‌ربرین له سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب خۆنیشاندان بکه‌ن. حکومه‌تی تاران به ڕه‌سمی موسه‌وی و کڕوبی تاوانبار نه‌کردووه و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت ده‌ست به‌سه‌ریش نین به‌ڵکو بۆ پاراستنی ژیانیان ڕاگیراوه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه ، موعته‌به‌ر شێروانی گفتوگۆی ئه‌نجام داوه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵناس دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی که ده‌ڵێت گرتنی ڕێبه‌ره‌کان بۆ حکومه‌ت سه‌خت بو چونکه له کاردانه‌وه‌ی
خه‌ڵک ده‌ترسان و ئێستا ئازادکردنیان بۆ حکومه‌ت زۆر سه‌خت تریشه و زۆر نیگه‌رانه‌ن که ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بگرنه‌وه، ده‌ست به ڕێکخستنی خه‌ڵکه ده‌که‌نه‌وه و داوا له خه‌ڵک بکه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:45 خوله‌كه.