سه‌رۆکی ئاژانسی وه‌زه‌ی ناووکی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی به ته‌له‌ڤزێۆنی حکومه‌تی ئێرانی گووتوه وڵاته‌که‌ی تا مانگی سێ، ساڵی داهاتوو ده‌ست به سازکردنی سازگه‌یه‌کی نوێ پیتاندنی یۆرانێۆم ده‌کات. ئه‌و گوتی شوێنه‌کان بۆ ئه‌م سازگه‌یه هه‌ڵبژێردراو‌ن و نۆ شوێنی تر له لایه‌ن تاران و له مانگی یازده‌ی ساڵی پار په‌سند کرابوون. ئێران سازگه یه‌کی گه‌ۆره‌ی پیتاندنی یۆرانێۆمی له نه‌ته‌نز و سازگه‌یه‌کی بچوکتری له نیزیك شاری قۆم هه‌یه. له لایه‌کی تره‌وه پێشتر ئێران رایگه‌یاندبوو ئاماده‌یه له مانگی نۆ ده‌ست به هێندیك گفت و گۆ بکات. له گفت و گۆی ده‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی، دکتۆر خالید خه‌یاتی پرۆفیسۆری زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی لی شۆپینگی سوید ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که ئێران هه‌ڵوێستی دوولایه‌نه‌ی هه‌یه شتێکی نوێ نییه به‌ڵکو له حه‌وت ساڵی رابوردوو که کێشه‌ی ناووکی ئێران بۆ جیهان ئاشکرا بووه، ئێران هه‌ڵوێستی دوولایه‌نه‌ی هه‌بووه.
ده‌کتۆر خه‌یاتی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت پێویسته رۆژئاوا و ئه‌مریکا مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ تێ هه‌لکێشی مه‌سه‌له‌ی ئه‌تۆمی بکه‌ن تاده‌سکه‌ۆتی باشتری هه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:55 خوله‌که.