ڕاپۆرتێکی ئه‌م دواییانه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی که له‌م مانگه‌دا بڵاو کرایه‌وه ئاماژه ده‌کات ئێران هه‌وڵی داوه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی توانای سازکردنی چه‌کی ناو‌کی. ئه‌مه‌ش هۆکارێکی نوێ بوو هه‌تا ڕؤژئاوا زیاتر ئێران له بواری دیپلۆماسیه‌وه دوره‌په‌رێز بکات و بوو به بنه‌مای دانانی شه‌پۆلێک له سه‌زای نوێ به‌سه‌ر به‌شه‌کانی دراوی و ئابوری ئێران‌دا. له لایه‌کی تره‌وه سه‌رکۆماری ئێران له ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناو خه‌ڵکی پاكده‌شت گوتی،" ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا 32 ساڵه په‌یوه‌ندی دراوی و ئابوری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نیـیه و له ئاکام به دانانی سزا به‌سه‌ر بانکی مه‌رکه‌زی ئێران هیچ شتێکی نوێ ڕوونادات. له هه‌مان ده‌م سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما گوتویه‌تی ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ی هه‌تا ئێستا داسه‌پێندراونه‌ته سه‌ر ئێران به ڕاده‌یه‌کی په‌ره‌گرتو ئێرانیان دوره‌په‌رێز کردووه.
دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆستای زانسته سیاسیـیه‌کان له زانکۆی لینشۆپینگی سوید ده‌ڵێت ئاڵقه‌ی گه‌مارۆی ئابوری له ده‌وری ئێران ته‌نگ تر بۆته‌وه(هه‌رچه‌نده) ئێران وڵاتێکه ئه‌زمونی گه‌مارۆی 30 ساڵانه‌ی هه‌یه. ئێران ده‌زانێت چۆناوچۆن ڕێگه‌ی دیکه بدۆزیته‌وه ده‌وره لێبداته‌وه به ده‌وری ئه‌م گه‌مارۆیانه.