گه‌ڕی داهاتوی گفتوگۆکانی ئێران له‌گه‌ڵ شه‌ش هێزی جیهان له ئسته‌نبوڵ سه‌بارت به پرۆگرامی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری ناو‌کی له‌م مانگه له21 ی مانگ به‌ڕێوه ده‌چیت. له هه‌مان کات مشت و مڕ له ناو شاره‌زایانی کاروباری له‌شکری به‌رده‌وامه له‌مه‌ڕ بژاری له‌شکری به‌دژی ئێران وه‌ک یه‌کێک له ڕیگا چاره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ناچار بکرێت ده‌ست له پرۆگرامی مشت و مڕ له‌سه‌ری ناو‌کی هه‌ڵگرت. هه‌ر چه‌نده، ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانی له‌شکری بژاری سه‌ربازی به په‌سند نازانن ، پرسیار ئه‌وه‌یه هۆی ئه‌م گۆڕانه چیـیه؟
له‌و باره‌یه‌وه موعته‌به‌ر شێروانی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر خالید خه‌یاتی شاره‌زای زانسته‌سیاسیه‌کان له زانکۆی لیشۆپینگ سوید سازداوه.
دکتۆر خه‌یاتی ده‌ڵێت یه‌که‌م جاره به‌شه‌کانی زانیاری ئه‌مه‌ریکا و ئیسڕائیل له ڕاپۆرته‌کانیاندا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م ئاکامه که تا چه‌ند ساڵی تریش ئێران توانای سازکردنی چه‌کی ناو‌کی نابێت. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته دیاردیه‌کی تازه‌یه له ململانه‌ی کێشه‌ی ناو‌کی ئێران‌دا.