Accessibility links

پـرسە و ماتەمینی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بۆ کۆچی دوایی کاک خەڵەف زێباری


بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هاوکاری ئازیز و خۆشەویستی دێرینمان کاک خەڵەف زێباری ئێوارەی پـێنجشەممە چاوەکانی لێکنا و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین.

کاک خەڵەف یەکێک بوو لەو هاوکارانەی لە سەرەتای دامەزراندنی بەشی کوردیـیەوە لە ساڵی 1992 کاری لەگەڵماندا کردبوو. کەسێک بوو ڕۆح شیرین، هێمن، دڵسۆز، قسە خۆش، هەمیشە گوڵ و چیاکانی کوردستانی لە یادبوو و ڕۆژانە بە شیعرەکانی ئێمەی بۆ نیشتمان دەگەڕاندەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا خۆشحاڵبوو بەوەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە و بە ئازادانە ژیان بەسەر دەبات.

کاک خەڵەف کەسێکی بەسۆز و خێرخوازبوو و هەمیشە بەبێ دەنگی یارمەتی خەڵکی هەژار و لێقەوماوی دابوو. خۆشەویستی بۆ منداڵان بێ وێنەبوو و بە تایبەتی بۆ منداڵانی خۆی و خێزانەکەی.

کاک خەڵەف بەو پـێـیەی زمانزان و هەڵبەستوان و شاعیربوو، ڕۆڵێکی سەرەکی لە بەشی کوردی دەبینی لە پەرەپـێدانی زمانی کوردی بە تایبەتی لە زاراوەی کرمانجیدا.

کاک خەڵەف جگە لەوەی شیعری بەهێزی دانابوو هەروەها خاوەنی دەنگێکی تایبەت بوو کە ناخی مرۆڤی ئەبزوان. چەندان شیعری کراونەتە گۆڕانی، لەوانە شیعری نەسرین کە هونەرمەندی بەناوبانگی کۆچکردوو محەمەد شێخۆ کردبووی بە گۆرانی. هەروەها شیعرەکەی "بۆ کێ بکەم گازی و هاوار" کە لەسەر کارەساتی هەڵەبجە نووسیبووی لە لایەن مەهابادی گۆرانیبێژەوە کراوەتە گۆرانی.

بە ناوی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە سەرەخۆشی لە خێزانەکەی و هاوڕێ و کەسوکار و خۆشەویستانی دەکەین. داوا لە یەزدانی مەزن دەکەین بە بەهشتی بەرینی شادبکاتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:13 0:00


چاوپـێکەوتنێکی ساڵی 2012 ی هاوکارمان موعتەبەر شێروانی لەگەڵ کاک خەڵەف زێباری

XS
SM
MD
LG