Accessibility links

داعش هۆشدارى داوەتە دانیشتوانى حەویجە تا بەشدارى هەڵبژاردن نەکەن


داعش هۆشدارى داوەتە دانیشتوانى قەزاى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک و گوندەکانى دەوروبەرى تا بەشدارى پرۆسەى هەڵبژاردن نەکەن، هەروەها ژمارەیەک چەکدارى ئەو رێکخراوەش چوونەتە نێو قەزاو ناحیەکانى پارێزگاى دیالەوە.

عەلى حسێنى وتەبێژى میحوەرى باکورى عێراقى حەشدى شەعبى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"داعش نامەى بۆ کەسایەتى و گوندنیشینەکانى سنورى حەویجە ناردووە و هەڕەشەیان لێکردوون، پێیانوتوون کە نابێت بەشدارى هەڵبژاردن بکەن."

وتیشى"هێزە عێراقیەکان رۆژى هەڵبژاردن لە سنورى حەویجە بڵاوەیان پێدەکرێت، تا دانیشتوانى ناوچەکە بەئازادانە دەنگ بدەن."

حەویجەو ناوچەکانى دەوروبەرى گەرچى لەژێر کۆنترۆڵى هێزە عێراقیەکاندایە، بەڵام داعش لەو ناوچانە جم و جۆڵى هەیەو تواناى ئەنجامدانى چالاکى هەیە، هەروەها لەناوچە کوردستانیەکانى دیالەش چەکدارانى ئەو رێکخراوە ئامادەکارى بۆ رۆژى هەڵبژاردن دەکەن.

بەرپرسێکى باڵاى ئەمنى لەناحیەى جەلەولاى پارێزگاى دیالە ، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"هەرچى چەکدارى داعش هەیە گەڕاونەتەوە بۆ جەلەولا و گوندەکانى دەوروبەرى."

وتیشى"هێزە عێراقیەکان یەک بەیەکى ئەو چەکدارانە دەناسن، وتویانە گوایە دواى هەڵبژاردن دەستگیریان دەکەن."

هێزە عێراقیەکان لەناوچەکانى کەرکوک و دیالە ئامادەکارى دەکەن بۆ گرتنە بەرى رێوشوێنى ئەمنى توند، تا لە رۆژى هەڵبژاردندا پرۆسەکە بێ روودانى گرژى بەرێوەبچێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:57 0:00


XS
SM
MD
LG