Accessibility links

سەرۆکی کازاخستان خۆپیشاندانەکان بە هەوڵێکی کودەتا ناودێر دەکات


سەرۆکی کازاخستان قاسم گۆمارت تۆکایڤ دەڵێت وڵاتەکەی شکستی بە هەوڵێکی کودەتا هێناوە، ئەوەش دوای خۆپیشاندانێکی گەورە لە سەرانسەری وڵاتەکە کە توندوتیژی لێکەوتەوە و ژمارەیەک خۆپیشاندەر و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی وڵاتەکە تیایدا کوژران.

سەرۆکی کازاخستان وتی " ڕوون بووەوە کە ئامانجی سەرەکی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییانە پێشێلکردنی یاسای دەستووریی و گرتنەدەستی دەسەڵات بووە."

سەرۆکی کازاخستان لەمیانەی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ ڕێکخراوی پەیماننامەی ئاسایشدا ئەم لێدوانەیدا، ڕێکخراوەکە هاوپەیمانێتیەکە لەنێوان وڵاتانی پێشووی یەکێتی سۆڤیەت و ڕوسیاشی تێدایە.

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی کازاخستان داوای یارمەتی لە ڕوسیا و سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد تاوەکو یارمەتی بدەن لە دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکاندا. ڕوسیا و کۆمەڵێک وڵاتی دیکەی هاوپەیمانێتەکە لەڕێی ڕەوانەکردنی هێزەوە بۆ کازاخستان وەڵامی داواکەی تۆکایڤیان دایەوە.

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لەمیانەی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکەدا وتی " بێگومان، تێدەگەین لەوەی ڕووداوەکانی ئەمدواییانەی کازاخستان یەکەمین هەوڵ نین و کۆتا هەوڵیش نابن بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانمان."

پوتن وتیشی " هاوپەیمانێتیەکە ڕێگەی گرت لە مەترسییەکانی سەر دامەزراوەکانی دەوڵەتی کازاخستان و هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ڕەوشی ناوخۆیی وڵاتەکە، هەروەها ڕێگەی لە تیرۆریستان و تاوانبارانیش گرت."

خۆپیشاندانەکانی کازاخستان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە لە وڵاتەکەدا سەریانهەڵدا، هەروەها بەهۆی ناڕەزایی خەڵکیشەوە بوو لە حوکمی زۆرداری لەو وڵاتەدا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا، ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG