Accessibility links

کاوە محەمەد: شکستی نوخبەیەکی سیاسی شکستی هەموو کورد نیە


Kawa Muhamad
Kawa Muhamad

دوابەدوای ریفراندۆمەکەو هاوکات لە شرکێشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و دەستبەسەرداگرتنەوەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و سڕکردنی ریفراندۆم و ئامادەنەبوونی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کورددا تێکڕا کێشە و ئاڵۆزییەکانی بە ئەندازەیەک ناجۆر بەرەو بارگرژی و تەنگەژەی زیاتر بردووە.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە رونكردنەوەیەكدا لەبارەی رەشنوسی بودجەی ساڵی 2018 ی عێراق جەخت دەكاتەوە كە بودجەكە هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆ و تاووتوێكردندایە بۆ گەیشتن بە سیغەی كۆتایی و بەئەم نزیكانەش ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدات.

ئاماژەی بەوەشداوە وێنەی رەشنوسی ئەو بودجەیەی كە لەكەناڵەكانی راگەیاندن بڵاوكراوەتەوە تەواو نییە و راستیش نییە.

ئاشكراشیكردوە كە رۆژی یەكشەممە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە گفتوگۆكردنی بودجە بەشێوەی كۆتایی و دەنگدان لەسەری بەڕێوەدەچێت.

پێشتر دەزگاكانی راگەیاندن رەشنوسێكی بودجەیان بڵاوكردەوە كە تێیدا پشكی لەسەدا 17ی هەرێمی كوردستان بۆ لەسەدا 12.67 كەمكرابوەوە و دەستەواژەی هەرێمی كوردستانیشی تێدا لابرابو.

دوابەدوای لەشکرێشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و ئاوارەبوونی زیاد لە 200.000 هاوڵاتی و بارگرژی لایەنە سیاسییەکانی کورد و هاوکات سڕکردنی ریفراندۆمەکەو وازهێنانی بارزانی لە پۆستەکەی چارەنوسی ئابوری و سیاسی و حکومڕانی ئەم هەرێمە بە کوێ دەگات....

ئاسۆ جەبار بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسانە وتوێژێکی تایبەتی لەگەڵ پەرلەمانتاری کورد لەبەغدا لەسەر لیستی گۆڕان کاوە محەمەددا سازکردووە...

کاوە محەمەد دەڵێت "ئێمە پێشبینی ئەوەمان کردبوو، ئەگەر ریفراندۆم لەم کاتە خراپەدا بکرێت کە هیچ زەمینەیەکی سیاسی و ئابوری و دپلۆماسی و یاسایی نیە، بێگومان هەرێمی کوردستان زەرەرمەند دەبێت".

دەشڵێت "سەرئەنجام هەر دەبێت بە گفتوگۆ چارەسەربکرێت، بەڵام تا ئێستا زەمینەی گفتوگۆ نەڕەخساوە".

سەبارەت ئومێدی هاودەنگی ئەمریکاو نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سازکردنی گفتوگۆ لەنێوان کورد و بەغدادا؛ کاوە محەمەد دەڵێت "دەوری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر گرنگن بۆئەوەی بتوانرێت گفتوگۆی سەرکەوتوو بەڕێوە بچێت؛ ئەنجامی هەبێت. بەڵام من گومانم هەیە......"

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:32 0:00


XS
SM
MD
LG