Accessibility links

کەڤنا بە ئەندامی دادگای بەرزی وڵات هەڵبژێردرا و سوێند درا


سەرۆکی دادگای بەرز جان رابرتز بۆنەی سوێنددانی برێت کەڤنا لە بینایەکی کۆنگریس دا بەڕێوەدەبات
سەرۆکی دادگای بەرز جان رابرتز بۆنەی سوێنددانی برێت کەڤنا لە بینایەکی کۆنگریس دا بەڕێوەدەبات

دێمۆکڕاتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران سۆزیان داوە کە ئەگەر لە هەڵبژاردنی مانگی نوامبردا ببن بە زۆرینە ئەوە درێژە بە لێکوڵینەوە لە سەر مەسەلەی کەڤنا دەدەن.

دادوەر کەڤنا دوای بەڕیوەچوونی بۆنەی سوێند خواردن بە بەشداری دادوەر جان ڕابرتز، سەرۆکی دادگای بەرز، دەبێتە نۆهەمین دادوەری ئەو دادگایەی ئەمەریکا کە بەرزترین ناوەندی دادوەری ویلاتەیەکگرتووەکانە.

ئەو دووهەمین دادوەری ئەندامی دیوانی بەرزی وڵاتە کە لە لایەن سەرۆک تڕامپەوە دەست نیشان دەکرێت.

ڕەوەندی هەڵبژاردنی بەڕێز کەڤنا زۆر هەڵای تێدابوو.

ئەگەر چی بۆنەی سوێندخواردنی ئەو دادوەرە ئێوارەی شەمە بە شێوەیەکی تایبەتی و ئارام بەڕیوەچوو، بەلام خۆپێشاندەران لە دەرەوەی بینای کۆنگرێش بە نیشانەی ناڕەزایەتی دروشمیان دەدا.

حەوتووی ڕابردوو کومیتەی دادوەری سێنێتی ئەمەریکا شاهیدی گەواهیدانی خانمێک بە ناوی "کریستین لیزی فۆرد" بوو کە تاوانی خستە سەر دادوەر کەڤەنا لە سەردەمی قوتابخانەدا بێ ڕێزی جنسی پێکردبوو. پاشان ئەو دادوەرە لە کۆبوونەوەی کومیتەی دادوەری سێنێت دا بەرگری لە خۆی کرد و ئیدعای بێ ڕێزی کردنی جنسی بەڕاست نەزانی.

سەرۆک تڕامپ، دوای گەواهی دانی فۆرد و کاڤەنا، پشتیوانی خۆی لە کاڤەنا ڕاگەیاندبوو.

لە کۆتایی دوای لێکۆڵینەوەی پولیسی فێدڕالی ئەمەریکا زۆربەری کۆماریخوازانی سێنێت پشتیوانیان لە دادوەر کاڤەنا کرد.

ئەندامەتی لە دادگای بەرزی ئەمەریکا دا هەتا سەرە و دیاریکردنی ئەو پۆستە لە لایەن سەرۆک پێشنیار دەکرێت و بە دەنگی سێنێت هەڵدەبژێردرێت.

XS
SM
MD
LG