Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر بنکەیەکی ئاسایش لە هەرێمی کشمیری هیندستان سێ کەس کوژران


بەرپرسان ڕایانگەیاند پۆلیسی هیندستان دوو چەکداری تیرۆریستیان کوشتووە دوای ئەوەی هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی ئاسایشی نزیک لە فڕۆکەخانەی سەرەکی لە هەرێمی کشمیری ناکۆکیی لەسەر لەنێوان هیندستان و پاکستاندا.

سەرۆکی پۆلیسی کشمیر بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند لەمیانەی هێرشەکەدا بەرپرسێکی ئاسایشی هیندیش کوژراوە و سێ ئەفسەری دیکەش برینداربوون.

وتیشی " تەقەکردنەکە بەردەوامە ، هێشتا یەکێک لە تیرۆریستەکان لەژیاندا ماوە و بەمزووانە دەیکوژین."

بنکەی ئاسایشەکە سەر بە پاسەوانەکانی سەر سنووری هیندستان بووە دیوارێک جیای دەکاتەوە لە فڕۆکەخانەکە کە دەکەوێتە سریناگاری پایتەختی کشمیر. دەرگای سەرەکی بنکەکە 500 مەتر دوورە لە فڕۆکەخانەکەوە.

خان وتی بۆ ماوەیەک گەشتەکان وەستاوە بەهۆی هێرشەکەوە بەڵام دواتر چاک بۆتەوە.

جێی ئاماژەیە توندڕەوان لە چەند مانگی ڕابردوودا هێرشیان کردۆتە سەر بنکەکانی ئاسایش لە کشمیر. لە مانگی هەشتدا هێرشێک کرایە سەر بنکەیەکی ئاسایشی لە باکووری کشمیر و لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە هەشت کەسی پیاوانی ئاسایش کوژران.

هیندستان پاکستان تۆمەتبار دەکات بەوەی مەشق بە تیرۆریستان دەکات و چەکیان دەداتێ و یارمەتییان دەدات بێنە ئەمدیوی ئەو هێڵەوە کە کشمیر دەکات بە دووبەشەوە. پاکستانیش ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG