بەرپرسانی ئەفغانستان ئەمڕۆ وتیان تاڵیبان لە ماوەی شەش کاتژمێردا هێرشی کردۆتە سەر زیاتر لە دە خاڵی پشکنین لە هەرێمی قەندەهار لە باشووری وڵاتەکە و لە ئەنجامدا 22 پۆلیس کوژراون و 15ی دیکە برینداربوون.
بەرپرسان وتیشیان هێزەکانی حکومەت 44 چەکداری تاڵیبانیان کوشتوو و 35 کەسی دیکەیان بریندارکردووە و چەکدارەکانی تاڵیبان نەیانتوانیوە هیچ کام لەو خاڵە پشکنینانە کۆنتڕۆڵ بکەن کە هێرشیان کرۆتە سەر.
وتەبێژی سەرۆکی پۆلیس زەیا دۆرانی وتی " هێزەکانمان بەرگرییان کردووە تاوەکوو پشتیوانی ئاسمانیمان پێگەیشتووە، شکستمان بە تاڵیبان هێنا."
بەڵام تاڵیبان ڕایگەیاند 43 چەکداری کوشتووە و 13 ئوتومبێلی زریپۆشی تێکشکاندووە.
حکومەتی هەرێمی فەرا لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕایگەیاند تاڵیبان هێرشێکی تریشی کردۆتە سەر ناوچەی بالا بۆلۆک لە هەرێمەکەدا و لە ئەنجامدا هەشت سەرباز کوژراون و کۆمەڵێکی دیکە برینداربوون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز