Accessibility links

بەهۆی هێرشێکەوە لە ئەفغانستان پێنج کرێکار گیانیان لەدەستدا


بەرپرسانی ئەفغانی وتیان کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو پێنج کرێکاریان کوشتووە لەکاتێکدا کرێکارەکان ناوچەیەکیان لە بۆمب پاککردۆتەوە و یەکێکیشیان ڕفێندراوە.

هەروەها کرێکارەکان شوێنەکەیان ئامادە کردووە بۆ دانانی هێڵێکی بۆریی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی گاز.

وابڕیارە ئەو بۆرییە گازیەی تورکمانستان و ئەفغانستان و پاکستان و هیندکە ناسراوە بە تی ئەی بی ئای کە هەشت ملیار دۆلاری تێدەچێت 33 ملیار مەتر دووجا لە گازی سروشتی ساڵانە بگوازێتەوە لە تورکمانستانەوە بۆ هیندستان.

وتەبێژی فەرمانڕەوای هەرێمی قەندەهار داود ئەحمەدی وتی تیمی پوچەڵکردنەوەی بۆمبەکان لە ناوچەی مایواندی باکووری هەرێمەکە کاریان کردووە لە کاتێکدا هێرشیان کراوەتە سەر لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەدا.

وتیشی قوربانییەکان بە فەرمانڕەوا و پۆلیسیان وتووە " هیچ کێشەیەکیان نیە لەگەڵ تاڵیباندا و پێویستیان بە هیچ پاراستنێک نیە."

بۆرییەکە بەو ناوچانەشدا تێپەڕ دەبێت کە لەژێر دەستی تاڵیباندان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG