Accessibility links

بەرپرسێکی ناوخۆ: لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە ئەفغانستان 8 کەس کوژران


بەرپرسێکی ناوخۆ وتی لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراودا لە هەرێمی قەندەهار لە ئەفغانستان هەشت کەس کوژران و سێ ئافرەت و منداڵێکیان تێدا بووە.

وتەبێژی پۆلیسی قەندەهار زەیاء دۆرانی وتی قوربانییەکان لە ڕێگەیاندا بوون بۆ ناوەڕاستی ناوچەی ماروف بۆ گوندەکەیان کاتێک بۆمبە چێنراوەکەی تاڵیبان بە ئوتومبێلەکەیاندا تەقیوەتەوە.

جێی ئاماژەیە بۆ ماوەیەکی زۆر هەرێمی قەندەهار لەژێر دەستی تاڵیباندا بوو.

دۆرانی ئاماژەی بە هیچ بەڵگەیەک نەدا لەسەر ئەوەی تاڵیبان ئەو بۆمبەی چاندبێت و تاڵیبانیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاند.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە سەدا 18 قوربانیانی مەدەنی لە ئەفغانستان لەمساڵدا بەهۆی بۆمبە چێنراوەکانی قەراغ ڕێگەکانەوە بوون. لە مانگی یەکەوە تاوەکوو مانگی نۆ نزیکەی 500 کەس بەهۆی بۆمبی چێنراوەوە لە ئەفغانستان کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG