Accessibility links

بەرپرسێکی ئەفغانی: لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتومبێلێکی مینڕێژکراوی خۆکوژیدا لە کابوڵ 35 کەس کوژران


بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئەفغانستان وتی لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراوی خۆکوژیدا لە بەشی ڕۆژئاوای شاری کابوڵ بەلایەنی کەمەوە 35 کەس کوژراون و تاڵیبانیش بەرپرسیارێتی خۆی لەسەر هێرشەکە ڕاگەیاند.

پۆلیس چواردەوری ناوچەکەی گرت کە دەکەوێتە نزیک ماڵی محەمەد محەققی جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری ناوچەکە و لەو شوێنەدا زۆرێک لە نەوەکانی هۆزی هەزارە لەوێدا دەژین.

سەرچاوە ئەمنیە حکومیەکان ڕایانگەیاند پاسێکی بچوکی سەر بە وەزارەتی کانەکان لە هێرشەکەدا تێک شکێنراوە، بەڵام دەزگای هەواڵگری ئەفغانی ڕایگەیاند هیچ کارمەندێکیوەزارەتەکە بەرنەکەوتوون.

وەزارەتی ناوخۆش لە بەیاننامەیەکدا وتی سێ ئوتومبێلی هاوڵاتیان و 15 دوکان تێکشکێنراون و زیانیان بەرکەوتووە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا.

تاڵیبان لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا زنجیرەیەک هێرشی کردۆتە سەر بەشی ڕۆژئاوای شارەکە لەدژی حکومەتی ئەفغانستان و هێزەکانی هاوپەیمانان کە ناتۆ سەرکردایەتیان دەکات.

وتەبێژی تاڵیبان زەبیح للە موجاهید لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەرپرسیارێتی تاڵیبانی لەسەر هێرشەکە ڕاگەیاند و وتی 37 کارمەندی هەواڵگری کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG