Accessibility links

بەهۆی کردەوەیەکی خۆکوژی تاڵیبانەوە لە کابوڵ 10 کەس کوژران و 42 کەسی دیکە برینداربوون


بەرپرسانی ئەفغانی وتیان لە ئەنجامی کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە ناوەڕاستی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بەلایەنی کەمەوە 10 کەس کوژران و زیاتر لە 40 کەسی دیکە برینداربوون، هەروەها زیانی بە ئوتومبێلەکان و دوکانەکانی ئەو ناوچەیە گەیاندووە کە نزیکە لە بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ و باڵیۆزخانەی ئەمەریکاوە.

تاڵیبان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاند ، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ وتوێژەکانی نێوان تاڵیبان و ئەمەریکا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک تیایدا هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بکشێنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان نوسرەت ڕحێمی وتی " ئوتومبێلەکانی فریاکەوتنی خێرا و تیمەکانی دیکە بەخێرایی چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە. بەلایەنی کەمەوە 10 کەس کوژراون و 42 کەسی دیکە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG