Accessibility links

لە ئەنجامی کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە پایتەختی ئەفغانسان 9 کەس کوژران


وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند لە ئەنجامی کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە پایتەختی ئەفغانستان لەنزیک کۆبوونەوەیەکی پشتیوانانی ڕابەرێکی هەرێمیدا بەلایەنی کەمەوە 9 کەس کوژران.

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەسەر هێرشەکە ڕاگەیاند و تاڵیبانیش ڕەتی کردەوەی هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشەوە هەبووبێت.

بەرپرسانی حیزبی کۆمەڵەی ئیسلامی کە زۆربەیان تاجیکن وتیان عەتا محەمەد نوری فەرمانڕەوای هەرێمی بلخ لە باکووری وڵاتەکە و سەرکردەیەکی ناو حیزبەکە لەکاتی هێرشەکەدا لە کۆبوونەوەکەدا نەبوون.

گرژییە سیاسییەکان لەگەڵ ڕکابەرایەتی سیاسییەکاندا بۆ دەسەڵات زیادبوون ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2019 دا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدرێت و بەهۆی ئەو گرژیانەشەوە لەمساڵدا هەزاران هاوڵاتی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشەکاندا کوژراون.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ وتی خۆکوژەکە بە پێ لەو ئوتێلە نزیک بۆتەوە کە کۆبوونەوەکەی تێدا ئەنجامدراوە لە گەڕەکی خەیر خانە لە کابوڵ بەڵام بەرپرسێکی پۆلیس بەناوی بەڕێز بەسام پادشاوە لەکاتی نزیکبوونەوەی خۆکووژەکە بۆ خاڵی پشکنینەکە بەرپەرچی داوەتەوە.

سەرۆکی پۆلیسی کابوڵ بەسیر موجاهید وتی خۆکووژەکە پێش ئەوەی بتوانێت زیاتر نزیک بێتەوە خۆی تەقاندۆتەوە.

پادشا لەنێو ئەو حەوت پۆلیس و دوو هاوڵاتیە مەدەنیەدا بووە کە کوژراون.

موجاهید وتی " خۆی کردە قوربانی تاوەکوو خەڵکانێکی زۆر ڕزگار بکات."

شایەتحاڵێکیش وتی " ئێمە شانازی دەکەین بە شەهیدبوونمانەوە لەپێناو وڵاتەکەمان و مافەکانمان. ئەم کۆبوونەوەیە بۆ وڵاتەکەمانە تاوەکوو بتوانین دەنگمان بەرز بکەینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG