Accessibility links

لە ئەنجامی کردەوەیەکی خۆکوژیدا لەنزیک یاریگایەکی کریکیت لە کابوڵ 3 کەس کوژران


لە ئەنجامی کردەوەیەکی خۆکوژیدا کە ڕێکخراوی داعش ئەنجامیدا لەنزیک یاریگایەکی سەرەکی کریکیت لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان سێ کەس کوژران و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان نەجیب دانیش وتی دوو پۆلیس و هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژراون.

تەقینەوەکە لەدەرەوەی یاریگاکەدا ڕوویداوە لەمیانەی یارییەکی خولی شباجیزای کریکیتی ئەفغإنستان.

دەزگای هەواڵی ئەعماقی سەر بە ڕێکخراوی داعش ڕایگەیاند ڕێکخراوی داعش هێرشە خۆکووژیەکەی ئەنجامداوە و ئەوەش نوێترین هێرشی خۆکوژییە لەو زنجیرە هێرشانەی کە داعش لە کابوڵ ئەنجامی دەدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG